ژەهراویبوون بە نەوت
- info9709292
- Jan 30
- 1 min read
Updated: Feb 7

چی بکەین کاتێک مناڵێک بە هەڵە نەوت دەخواتەوە؟
نەوت شلەیەکی سووتێنەرە، کە بۆ کردنەوەی ئاگر و کارپێکردنی زۆپا و ئامێرەکانی دیکە بەکاردێت
و لە زۆرینەی ماڵەکاندا بوونی هەیە، بەڵام بەهۆی سروشتەکەیەوە بۆ جەستەی مرۆڤ مەترسیدارە. بەهۆی هەڵگرتنی نەوت و دانانی لە شوێنی نەگونجاودا، لەوانەیە مناڵەکان بە هەڵە یان بەهۆی ئەو حەزەی بۆزانینی
شتەکان هەیانە نەوت بخۆنەوە، کە دەبێتە هۆی ژەهراویوون بە نەوت.

لە ئەو نیشانانەی کە ژەهراویبوون بە نەوت دروستیدەکات لە منداڵاندا بریتیین لە: خەواڵوویی - ڕشانەوە - هەناسەتەنگی - کۆکە - گێژبوون - بەلادا هاتن لەکاتی ڕۆیشتندا - لە حاڵەتە قورسەکانیشدادەگاتە گەشکە و وەستانی هەناسە و بێهۆشی

کاتێک مناڵێک بەهەڵە نەوت دەخواتەوە، بە هیچ جۆرێک نابێت هەوڵ بدەین بیڕشێنینەوە چونکە بەشی
زۆری مەترسیداری نەوت لەو کاتەدایە کە بچێتە ناو ڕێرەوی هەناسە، بۆیە ئەگەر بێتو مناڵەکەبڕشێتەوە دووبارە
تووشی ئەو مەترسییە دەبێتەوە کە نەوتەکە بچێتە ناو ڕێرەوی
هەناسە. فریاگوزاری سەرەتایی لەم کاتانەدا بریتییە لە پێدانی بڕێک ئاو یان شیر بە منداڵەکە ئەگەر هێڵنجی
نەبوو، بەڵام ئەگەر هێڵنجی هەبوو پێویستە هیچ شتێکی پێنەدەین تاوەکو نەبێتە هۆی ڕشانەوە. پێویستە بەزوویی هەر جلوبەرگێک کە نەوتاوییە لە بەری منداڵەکە دایبکەنین ونەوتی سەر پێستی
مناڵەکەپاکبکەینەوە، لەبەرئەوەی گەرچی نەوت زۆرینەی جار بەهۆی خواردنەوەوە دەبێتە هۆی ژەهراویبوون،بەڵام هەندێکجار هەڵمژینی بۆنی نەوتەکە و بەرکەوتنی
پێستیش کێشە دروستدەکەن. لەحاڵەتێکدا ئەگەر منداڵەکە ڕشایەوە پێویستە بیخەینە سەر لای چەپ تاوەکو نەوتەکە نەچێتە بۆری
هەناسەیەوە. پاش فریاگوزاری سەرەتایی دەبێت منداڵەکە بگەیەنینە نزیکترین نەخۆشخانەی فریاکەوتن
لەڕێی ئەمبوڵانسەوە




