ژێرئاوکەوتن
- info9709292
- Jan 30
- 1 min read
Updated: Feb 7

کاتێک کەسێک بۆ ماوەیەک ژێرئاو دەکەوێت، کێشەی هەناسەدانی بۆ دروست دەبێت و گەر لە کاتی
خۆیدا ڕزگار نەکرێت، بە خنکان کۆتایی دێت. هۆکارەکانی ژێرئاوکەوتن زۆرن، بەتایبەتیش نەزانینی مەلە و کەمی ڕاهێنان، هەروەها کردنی کرداری
سەرکێشیانە لەکاتی مەلەکردن یان چوونە ناو ئاوێکی خووڕ و نەگونجاو بۆ مەلەکردن، یاخود کاتێک کەسێک لەژێر کاریگەری ماددە کحولیەکاندایە ئەگەری زیاترە
کۆنترۆڵی لەدەستبدات لەکاتی مەلەکردندا، هەروەها ئەو کەسانەی نەخۆشی فێ لێهاتن
وگەشکەیان لەگەڵدایە یان ناڕێکی لێدانی دڵیان هەیە دەکرێت لە کاتی مەلە کردن بێهۆشببن و بخنکێن. ئیهمالیکردنی منداڵ و چاودێری نەکردنی بەباشی یەکێکی ترە لە هۆکارەکانی خنکانی منداڵان.

کاتێک کەسێک دەبینین کە ژێرئاوکەوتووە، پێویستە نەشڵەژێین و ژیانی خۆمان نەخەینەمەترسییەوە بۆ ڕزگارکردنی و پێویستە بە ڕێگایەکی بێمەترسی و لەلایەن کەسانی بەتواناوە کەسەکەلەناو ئاوەکە دەربهێنرێت،
پاش دەرهێنانی لەناو ئاو و دوورخستنەوەی لە مەترسی،
پێویستە بزانین ئایاکەسەکە هێشتا هەناسە دەدات و هێشتا دڵی لێدەدات، ئەویش لەڕێگەی دانانی
دوو پەنجە لە ملدا لەژێرشەولیگە تا بزانین ئایا دڵی هێشتا لێدەدات یاخود نا، هەروەها گوێمان بخەینە
نزیک دەمی تا بزانین ئایا هەناسە دەدات یاخود نا، ئەیش لە ڕێگەی چاودێریکردنی بەرزبوونەوەی سنگی، و دەنگی هەناسە و بەرکەوتنی هەوای هەناسەی بە گوێمان. گەر کەسەکە هەناسە یان دڵی وەستابوو پێویستە ڕاسوخۆ دەستبە شێلانی سنگ و پێدانی هەناسە بکەین. کە لە ڤیدیۆکانی پێشتر ڕوونمانکردۆتەوە کە چۆن بەشێوەیەکی زانستی ئەنجامی بدەین.

پاش ئەوەی کەسەکە هەناسەی گەڕایەوە یان هێشتا هۆشی هەبوو، پێویستە بیخەینە سەر لای چەپ
چونکە ئەگەری ڕشانەوە لەم کەسانە زۆرە، تا ڕشانەوەکە نەپەڕێتە ناو بۆری سییەکانی. هەروەهاپێویستە ئەگەر تواندرا سەرجەم جلە تەڕەکانی بگۆردرێت و بە بەتانییەک داپۆشرێت
تا پلەی گەرمی جەستەی کەسەکە دانەبەزێت.
دواتر پێویستە کەسەکە لە زووترین کاتدا بە ئەمبولانس بگەیەنرێتە نەخۆشخانە.